ئەگەر وێنەگەلێکی زۆرتان هەیە،یان وێنەگرن، و یان بەرێوەبەری ماڵپەرێکن، بێ گوومان پێویستیتان بە نەرمەواڵەیێک دەبێ کە ناو و نیشان،نووسراوە، ویان لۆگۆیەک لە سەر وێنەکانتان دابنێن و دوایی لە سەر نێت بڵاوی بکەنەوە و یان بە چاپی بگەیێنن. لە واقیع دا دەتوانین بەم کردەوەیە بڵێین دانانی واترمارک (watermark). ئەگەر بتانهەوێ بە ئامرازی رێکخستنی وێنە ئەم کارە راپەرێنین، کاتێکی زۆری دەبێ بۆ تەرخان بکەین. بەم هۆیەوە ئامرازێکی زۆر بۆ ئەم مەبەستە هاتوونەتە بەرهەم، کە بە گشتی دەتوانین لۆگۆ،نووسراوە و ناوونیشانی ماڵپەر لە سەر وێنەکان دابنێن و تەواوی ئەم رەوتە بە شێوەی خۆکارانە بە ئەنجام بگەیێنین.
Visual Watermark ئامرازێکی بەهێزی ئەم بوارەیە کە دەتوانین بە کەڵک وەرگرتن لێی، بە ئامانجی خۆمان بگەین وپێداویستییەکانمان بۆ دابین دەکات.ئەم ئامرازە کارپێکردنی زۆر هاسانە و لە سێ قۆناخ دا بە شێوەی تاک یان گشتی دەتوانین لە سەر وێنەکانمان ئارم و لۆگۆ و نیشان دابنێین. ئەم بەرنامەیە پشتیوانی لە زۆربەی فۆرمەتەکانی باو دەکات، هەروەها توانایی هەیە بۆ دەسکاری کردنی سایزی وێنەکان بۆ بچووک کردن یان بە پێچەوانە. تایبەتمەندی یەکی تری ئەم ئامرازە ئەوەیە کە پشتیوانی لە فۆرمەتی پی دی ئێف،یش دەکات. تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بریتین لە:
-ئیمکانی گۆڕینی سایزی وێنەکان لە کاتی دانانی واتێرمارک
-ئیمکانی دانانی وێنە و لۆگۆ وەک واتێرمارک
-نووسینی ناوەرۆک و نیشان بە رێکخستنەوە
-هەبوونی ئێفێکتی جۆراوجۆر بۆ ناوەرۆک و وێنەکان
-دانانی فریم بۆ وێنەکان
-ئاکامی خێرای دانانی واتێرمارک لە سێ قۆناخدا
-پێشنما کردنی وێنە لە ناو نەرمەواڵەدا
-ئیمکانی پەستانی وێنەکان
-پشتیوانی لە فۆرمەتی پی دی ئێف
-توانایی کۆنڤێرتکردنی وێنەکان بە فۆرمەتەکانی تری وێنە
-و...
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Mytoolsoft Watermark Software
ئەم پرۆگرامە هەرچەند رواڵەتێکی ساکاری هەیە بەلام زۆر بە توانایە و دەتوانن لە ماوەی چەند چرکە ساتێک وێنەکانتانی پێ مارک دار بکەن و ئارم و لۆگۆی دڵخوازی خۆتانی پێوە بلەکێنن یان بە نووسین لە سەر وێنەکان ئەو کارە راپەرێنن و هەر وەها پشتگری دەکات لە زۆربەی فۆرمەتە وێنەییەکان وزۆر کرداری تریشی هەن کە کەریگەری ئەم پرۆگرامە دەسەلمێنێ.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: XP , Vista , 7 , 8 , 10
لاپهرهی : 1